
به کورتی له باره ی ئێمه وە
ئێمە وەک جانۆکۆد دەزانین کە دروستکردنی وێبسایت و ئاپی مۆبایل تێکەڵەیەکە لە نایابیەکی تەکنیکی و لێک تێگەیشتنی تەواو و گرووپەکەمان هەمووکات باشترین هەوڵیداوە بۆ دابینکردنی هەردووکی. ئێمە دەزانین هەموو کڕیارێک بێ وێنەیە بۆیە هەمووکات پلانەکانمان گونجاون لە ڕووی نرخ و کاتەوە بۆ کڕیارەکانمان.
زیاتر لە 8 ساڵ ئەزموونی گەشەپێدانمان لە بوارەکەماندا هەیە، هەروەها دڵنیایی دەدەین لە چاودێری کردنی کارەکانمان و پێشکەشکردنی پشتگیری کارەکانمان.
تواناکانمان
خزمەتگوزاریەکان
پەرەپێدانی ئەپلیکەشن
پەرەپێدانی ئەپلیکەشن بەشێکی گرنگی گرووپی جانۆکۆدە. ئێمە ئەپلیکەشن گەشە پێدەدەین بۆ هەردوو پلاتفۆرمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لەگەڵ گەشەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیەکی تایبەت بە ئەپلیکەشنەکە . ئەپلیکەشنەکان گەشەیان پێدەدرێ لە ڕێی React Native, Flutter. و Native iOS & Android.
پەرەپێدانی وێب
پەرەپێدانی وێب کلیلی سەرکەوتنی هەموو پڕۆژەیەک و ئێمە شارەزایی زۆرمان هەیە لە پەرەپێدانی وێبدا . نوێترین تەکنەلۆجیاکانی ئەم بوارە بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی سیستەم و وێبسایتەکان، لەڕێی بەکارهێنانی باشترین زمانەکانی بەرنامەڕێژی لەم بوارەدا وەک PHP ، Nodejs و Python . ئەوەی ئێمە گەشەی پێدەدین بریرتن لە داتابەیس و سیستەمی ئۆنلاین و ئۆفلاین، وێبسایتی تایبەت ، و وێبسایتی تایبەت بە بەکارهێنانی دیزاینی تایبەت بۆ Wordpress
وێب دیزاین
یەکەم هۆکار کەوا لە بەکارهێنەران دەکات هەست بە ئاسودەیی بکات دەربارەی هەر وێبسایتێک دیزاین و خێراییەکەیتی . ئێمە ئەم ڕاستییەمان لەبەرچاو گرتووە و هەمیشە باشترین دیزاینی وێب پێشکەش دەکەین بە بەکارهێنانی باشترین تەکنەلۆژیای بوارەکە وەک HTML و CSS و Javascript ( React , Vue , jQuery ) . دیزاینی وێبسایتەکان گونجاون لەگەڵ هەموو ئامێرێکی وەک مۆبایل، تابلێت کۆمپیوتەر .
دیزاینی UI/UX
UI و UX کلیلی بنیاتنانی باشترین دیزاینەکانن. بە سادەیی مانای ئەوەیە کە بەکارهێنەر چەند هەست باشی دەکات دەربارەی دیزاین لەسەر وێب یان مۆبایل. گرنگی زۆرمان بەم بەشە داوە و بۆ هەر پڕۆژەیەکیش UI تایبەتی بەکارهێنەر دروست دەکەین و تێبینی و ئەزموونی بەکارهێنەری تێدا لەبەر چاو دەگرین . باشترین تەکنەلۆجیای وەک Sketch و Adobe XD و Adobe Photoshop و Figma بەکار دەهێنیت
بەڕێوەبردنی سێرڤەر
بەشێکی گرنگی هەموو پرۆژەیەک هەبوونی سێرڤەرێکی ئاسایش و خێرایە. شارەزایی زۆرمان هەیە لە بواری بەڕێوەبردنی سێرڤەردا، بە تایبەتی لە سەر سێرڤەرەکانی لینوکس. سوود لە Nginx و Litespeed و Apache دەبینین بۆ بەڕێوەبردنی سێرڤەرەکانی وێب و ڕێکخستنی تایبەت بۆ کاش کردن و سیکیوریتی، ئەگەر پێویستت بە هۆست یان VPS (سێرڤەری دابەشکراو) یان Dedicated (سێرڤەری تایبەت) بوو، گونجاوترین و هەرزانترینتان بۆ دابین دەکەین.










